فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی کەرەج
شەممە ۳۰-۰۲-۱۴۰۲   |  20-05-2023

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٣٠ی مانگی گوڵان، سێ بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندی کەرەج حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم هەواڵە، سێ بەندکراو بە ناوەکانی “سەعید گەراوەند، سەمەد گەراوەند و شەهاب مەنسووری نەسەب گەراوەند” کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر” بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهات. هاوکات “حسێن گراوەند” برای شەهاب گراوەند ، گەڕێندرایەوە بۆ بەندی گشتی ئەم زیندانە. جێگەی ئاماژەیە، ئەم سێ بەندکراوە لە پێنج ساڵ لەمەوبەرەوە لە پەروەندەیەکی هاوبەش دەستبەسەر و ڕۆژی هەینی بەمەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان گوازترابووەنەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی کەرەج.