ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی کرماشان
دوشەممە ۱۳-۰۵-۱۴۰۴   |  04-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “موسلیم جەلالی”، تەمەن ٣٤ساڵ، “حەیدەر محەممەدی”، تەمەن ٢٨ساڵ و “فەریبووز حەقی” هەر سێ خەڵکی کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە، جێیبەجێ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موسلیم جەلالی لە سێ ساڵ پێشەوە بە تۆمەتی “موحاڕبە لە ڕێگای دزیی چەکدارانە” دەستبەسەرکرابوو و لە لایەن دەزگای داوەری کۆماری ئیسلامییەە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو. هەروەها “حەیدەر محەممەدی”ش لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە کۆتاییدا، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو. “فەریبووز حەقی”ش پێشتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەرکرابوو.