فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی شیراز
چوارشەممە ۲۲-۰۵-۱۴۰۴   |  13-08-2025

سەرلە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “پەیمان ئێقباڵی” تەمەن ٣٧ ساڵ و “مێهران ئیمانی” تەمەن ٤٠ ساڵ هەر دوو خەڵکی جەهرۆم و “ئەفشین دێهقان” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شیراز، لە زیندانی عادڵئاوی شیراز بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەیمان ئێقباڵی و مێهران ئیمانی، چوار ساڵ لەمەوبەر لە پەروەندەیەکی هاوبەش بە تومەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دادگاوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. هەروەها ئەفشین دێهقان، پێنج ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە شیراز دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگاوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.