فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی یەزد و زەنجان
شەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۴   |  06-09-2025

سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بەناوی “مۆحسین ئەمیری”تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شارستانی بافق کە لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی یەزد بەکردەوە دەرهات.
هەروەها سەرلە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو لەوانە ژنێک بە ناوی “گەوهەر تاهێری ئەقدەم” ٥٢ ساڵ تەمەن و خەڵکی زەنجان و هەروەها “ئەحمەد عەلیپوور” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی کەرەج، لە زیندانی ناوەندیی زەنجان بەکردەوە دەرهاتووە. شایانی باسە، گوهەر تاهێری ئەقدەم، شەش ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی هاوژینەکەی” و ئەحمەد عەلیپوور، پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.