ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی کرماشان
چوارشەممە ۳۰-۰۷-۱۴۰۴   |  22-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو بە ناوەکانی”شەهرام میرزایی، ئێقباڵ خەزایی و ئەحمەد (ناوی خێزانی نادیار)” هەر سێکیان خەڵکی سەحنەی کرماشان، لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم سێ زیندانیە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئانقەست لە دۆسیەی جیادا دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە، حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپێندرابوو.