فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ئیسفەهان
دوشەممە ۱۰-۰۲-۱۴۰۳   |  29-04-2024

بەپێی ڕاپۆرتی هواڵنێریی هێرانا، لەسەر بڕیاری دەزگای دادوەری ڕژیم، سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ئیسفەهان ئێعدام کران.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی گوڵان، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو کە ناوی یەکیان “دین محەممەد میراخانی” خەڵکی ئێرانشار ڕاگەیەندراوە، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان”، لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان، بەکردەوە دەرهات. جێگای ئاماژەیە، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان، گوازترابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە.