فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی کرمان
چوارشەممە ۱۹-۰۲-۱۴۰۳   |  08-05-2024

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گوڵان، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراوی خەڵکی زاهێدان لە زیندانی ناوەندی کرمان بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سێ بەندکراو بە ناوەکانی “فەریبا محەممەدزەهی” خەڵکی زاهێدان، “عبدۆڵڵا ئەزبەک زەهی” ٢٨ ساڵ تەمەن و خەڵکی زاهێدان و “خەلیلوڵڵا بەراهوویی” ٣٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی خاش سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە زیندانی ناوەندی کرمان بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” ئێعدام کران.