فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ورمێ
پێنجشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۳   |  09-05-2024

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “حەسەن چووپانی”، خەڵکی گوندی “شەهرەستین”ی سەر بە شاری پیرانشار، “حەسەن عەرەبی”، خەڵکی گوندی “ئەنبێ” و “عەبدالە حەسەنزادە” خەڵکی گوندی “یەنگجە”ی ورمێ، لە زیندانی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا.
شایانی باسە، ئەو سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کراون و لە لایەن دەزگای دادوەری ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.