فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی ئەراک و عادڵ ئابادی شیراز
دوشەممە ۱۸-۰۲-۱۴۰۲   |  08-05-2023

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە ١٨ی مانگی گوڵان، سێ بەندکراو کە پێشتر لە لایەن ناوەندی دادوەری ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لە زیندانەکانی ئەراک و عادڵ ئابادی شیراز حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهات.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلەبەیانی دووشەممە حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “سید سەدروڵڵا (ئەمیر) فازلی زارع”  ٣٤ ساڵ تەمەن و “یوسف مێهراد” لە پەروەندەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی “سووکایەتی کردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام” و “سووتاندنی قورئان” لە لایەن لقی یەکی دادگای تاوانەکانی ئوستانی مەرکەزی  سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا و لە زیندانی ئەراک لەسێدارەدران. هەروەها سەرلە بەیانی رۆژی دووشەممە هاووڵاتییەکی بەلووچ بە ناوی “یونس ڕیگی ڕەخشانی” ٣٦ ساڵ تەمەن و دانیشتووی شاری زاهیدان، بەبێ ئەوەی دوا دیدار لەگەڵ خێزانەکەی بکات  لە زیندانی عادل ئابادی شیراز لە سێدارە درا.