سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی گوڵان، سێ بەندکراو لە زیندانەکانی سەڵماس و میاندواو لەسەر بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “ئەسغەر حاجیزادە”، تەمەن ٤٦ ساڵ، خەڵکی شاری سەڵماس و “کاوە باشانگەر “خەڵکی شاری مەهاباد، لە زیندانی ناوەندیی شاری سەڵماس جێبەجێ کرا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم دوو بەندکراوە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆمارێ ئیسلامییەوە، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە. لە لایەکی دیکەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی گوڵان، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی “دەوڵت ئاوا”ی سەر بە میاندواو بە ناوی”رامین سەعادەت” تەمەن ٢٠ ساڵ، لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە جێبەجێ کرا. شایانی باسە، ناوبراو لە تەمەن ١٦ ساڵەییدا لە ئەنجامی شەڕێک بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە حوکمی لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.