فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی شیراز و یاسووج
پێنجشەممە ۲۵-۰۳-۱۴۰۲   |  15-06-2023

لەسەر بڕیاری دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی جۆزەردان، ڕژیم، سێ بەندکراو لە زیندانەکانی شیراز و یاسووج ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی جەهرۆم بە ناوەکانی “عەلیڕەزا شاچراغی و تاهیر نووری” کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە حوکمەکەیان لە زیندانی ناوەندی شیراز بەکردەوە دەرهات. هەروەها بەندکراوێک بە ناوی “میلاد قۆبادی” بە هەمان تۆمەت لە زیندانی ناوەندی یاسووج ئێعدام کرا.