فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی قزڵحیسار و زەنجان
چوارشەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۴   |  11-06-2025

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندكراو بە ناوەكانی “مەسعوود ناسری” خەڵكی کرماشان و “ئەردەشیر سوڵتان‌ئابادی”  خەڵكی هەرسین سەر بە كرماشان، لە زیندانی قزڵحیساری كەرەج جێبەجێ كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم دوو بەندكراوە خزمی یەكترن و پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكان” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. هەر لەم پێوەندەدا، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “میرزاموراد ڕەزایی” خەڵکی کۆهدەشت، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ بە هەمان تۆمەت، لە زیندانی ناوەندیی زەنجان بەکردەوە دەرهاتووە.