ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی قزڵحیسار و ئیلام
چوارشەممە ۲۶-۰۶-۱۴۰۴   |  17-09-2025

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی “مەجید حسێنی” کە لە ٦ ساڵ لەمەوبەرەوە بە «تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان» دەستبەسەر و سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، لە زیندانی قزلحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٤، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “ئەحمەد حەقی” و “مەجید سولەیمانی” تەمەن ٢٧ ساڵ و هەر دووکیان خەڵکی ئیلام لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر لە دوو کەیسی جیادا بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپابوو.