
بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۱ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بەناوەکانی “جەبار عەلیشاهی”، تەمەن ۳۰ ساڵ و خەڵکی خوڕەمئاوا و “ئەشکان مەهدی پەنا”، بەندکراوی خەڵکی هەمەدان لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە.
جێگای ئاماژەیە، جەبار عەلیشاهی و ئەشکان مەهدی پەنا لە چوار ساڵ لەمەوبەرەەوە، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە “ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوون و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو.
هەروەها بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۳۱ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بەناوی “مورتەزا خۆڕەمی” خەڵکی کرماشان لە زیندانی دیزڵئاوا جێبەجێ کرا. مۆرتێزا خۆڕەمی دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەستی ئەندامێکی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.