فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۴   |  10-08-2025

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “حیسام سالاری” تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شارئ گوڵشەن سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان،لە زیندانی ناوەندیی سەراوان جێبەجی کرا.
حیسام سالاری ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها ڕۆژی شەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “بەهادۆر ئەلیاسی” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی خوڕەماوا و بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “سولەیمان ناسری خیز”، خەڵکی کرماشان لە زیندانی ناوەندیی کرماشان بەکردەوە دەرهاتووە. بەهادۆر ئەلیاسی لە سێ ساڵ پیشەوە و سولەیمان ناسری خیز بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.