ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی کاشان و کرمان
سێشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۳   |  01-10-2024
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی کاشان و کرمان بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، میسەم مۆزەفەری تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شارستانی کاشان، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئێعدام کرا. هەروەها دوو بەندکراو کە ناوبانگیان بڵاو نەکراوەتەوە، بە شێوەی هاوکات و بە تاوانی “دەستدرێژی سێکسی” لە زیندانی ناووەندیی کرمان، ئێعدام کراون. شایانی باسە، ئەم دوو کەسە مانگی جۆزەردانی پارەکە لە ناوچەی “حەوت باغ”ی کرمان بە تاوانی دەستدرێژی بەزۆر دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.