فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی کرماشان، قۆم و ئەراک
چوارشەممە ۰۸-۰۵-۱۴۰۴   |  30-07-2025

سەرلە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندكراوێكی خەڵكی كرماشان بە ناوی “نەوید ڕۆستەمی” لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ كرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ناوبراو ٦ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “كوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها ڕۆژی یەكشەممە ٥ی گەلاوێژ ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “حسێن ئەكبەری”، تەمەن ٥٠ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی ئەراك جێبەجێ كراوە. حسێن ئەكبەری سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.هاوكات لە هەمان ڕۆژدا حوکمی ئێعدامی “مەحموود شێربەیگی” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵكی شەهریاری سەر بە شاری تاران، بەهەمان تۆمەت لە زیندانی ناوەندیی قوم بەکردەوە دەرهاتووە.