
سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی جۆزردانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی “زهکلوت” بە ناوی ئیمان سابقی تەمەن ٣٠ ساڵ، کە ٦ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی کەهنووج بەکردەوە دەرهات.
هەر لەم پێوەندەدا، سەرلە بەیانیی چوارشەممە ١١ی جۆزردان، حوکمی ئێعدامی “شامیرزا ڕەحمەتی” خەڵکی خۆڕەم ئاوا کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات. هاوکات، حوکمی ئێعدامی “محەممەدئەمین ئەسەدی” خەڵکی ئیسفەهان کە پێنج ساڵ لەمەو بەر بە تۆمەتی “دزی چەکداری” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات.