فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی شاراوەی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی یاسووج
یەکشەممە ۱۹-۰۹-۱۴۰۲   |  10-12-2023

حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک کە پێشتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە شێوەی شاراوە بەکردەوە دەرهاتووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “سادق ئەژدەر” کە دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی سەرماوەز، لە زیندانی ناوەندیی یاسووج بە شێوەی شاراوە ئێعدام کرا. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی ئێعدامی ئەم بەندکراوە لە لایەن ڕاگەیەنەرەکانی ڕژیم بە تایبەت ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادپەرورییەوە بڵاونەکراوەتەوە.