فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی شاراوەی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی کرماشان
دوشەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۳   |  22-07-2024

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ، سێدارەی “دانیاڵ کازمی‌نژاد”، بەندکراوی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی شاری شاباد بەشێوەی نهێنی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختی بنەماڵەکەی و تەنانەت بەبێ دەستڕاگەیشتن بە مافی دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی لە زیندانی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
دانیاڵ کازمی‌نژاد مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری خۆی دەستبەسەر کرابوو و ماوەیەک دواتر بۆ زیندانی دیزڵئاوای کرماشان گواسترابۆوە. ناوبراو دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی کرماشان بە تۆمەتی کوشتنی سەجاد ئەمیری، ئەندامی سپای پاسداران حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە کە دانیاڵ کازمی‌نژاد خەڵکی گوندی “لوڕ” سەر بە شاری شاباد بوو کە ساڵی ڕابردوو هێزەکانی سپای پاسداران هێرشیان کردبووە سەر ئەو گوندە و پێکدادانێکی چەکدارانە هاتبووە ئاراوە و لە ئەنجامیدا نزیکەی ١٦٠ هاووڵاتیی ئەو گوندە لەو کاتەدا دەستبەسەر کرابوون.