فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی شاراوەی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی ئەراک
هەینی ۰۵-۱۱-۱۴۰۳   |  24-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی عەباس محەممەدی تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی شاری کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان، بە شێوەی شاراوە لە زیندانی ناوەندیی ئەراک، جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە ساڵی ١٣٩٩ بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە میدیاکانی ڕژیم بەتایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.