فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی شاراوەی حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو لە شوێنێکی نادیار
سێشەممە ۰۲-۰۲-۱۴۰۴   |  22-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو، بەندکراوی سیاسی زیندانی ناوەندیی ورمێ، ڕۆژی دووشەممە ١ی گوڵانی ١٤٠٤، بە شێوەی شاراوە و بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکەی، لە شوێنێکی نادیار ئێعدام کرا.
بە پێی زانیارییەکان، هەواڵی جێبەجێ کرانی حوکمی ئێعدامی ئەم بەندکراوە سیاسیە لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بە بنەماڵەکەی ڕاگەینراوە بەڵام هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر شوێنی لەسێدارەدان و کاتەکەی و هەروەها ڕادەست کردنی تەرمی ناوبراو بە بنەماڵەکەی، ڕانەگەیەندراوە جێگای ئاماژەیە، تا کاتی ئامادە کرانی ئەم ڕاپۆرتە تەرمی حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە و نیگەرانیەکان سەبارەت بە ناشتنی تەرمەکەی بە نهێنی و بەبێ ئامادە بوونی بنەماڵەکەی ، زیادی کردووە. حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک لە دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی سیاسی کە تا ئێستاش ڕوون نەکراوەتەوە، حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێنرابوو.