فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی شاراوەی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی شیراز
سێشەممە ۱۲-۰۴-۱۴۰۳   |  02-07-2024

بە پێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕ، حوکمی ئێعدامی “عەلی ئەڵڵابەخش” و “ئەفزەل ئەڵڵابەخش” دوو بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان لە زیندانی ناوەندیی شاری شیراز جێبەجێ کرا.
شایانی باسە، ئەم دوو بەندکراوە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە” دەستبەسەر کرابوون و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرا بوو.