لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەممە، سێشەممە و پێنجشەممە ١، ٧ و ٩ی سەرماوەز، سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی ناڕەزایەتییەکانی سالی ٩٨، بە شێوەی شاراوە لە زیندانەکانی سپیداری ئەهواز و عادڵ ئابادی شیراز، ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی “غوڵام ڕەسووڵ حەیدەری” لە دەستبەسەر کراوانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٩٨ لە جاسک، بە شێوەی شاراوە لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز ئێعدام کرا. هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٧ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی “هانی ئەلبووشەهبازی” تەمەن ٣٢ ساڵ و لە دەستبەسەر کراوانی خەزەڵوەری ٩٨ لە شادگان، لە زیندانی سپیداری ئەهواز بە شێوەی شاراوە، ئێعدام کرا. لە لایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی “کامڕان ڕەزایی” خەڵکی شیراز کە لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەمشارە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دوای چوار ساڵ ڕاگیران و ئەشکەنجە دانی لە ژووری تاکەکەسی زیندانی عادڵ ئاباد و وەرگرتنی دان پێدانانی ڕۆزەملێ، بە تۆمەتی “کۆشتنی ئەندامێکی بەسیج”، لە زیندانی ناوەندی شیراز بە بێ ئاگادار کردنەوەی بنەماڵەکەی ئێعدام کرا.