ئێعدامی شاراوەی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
چوارشەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۴   |  25-06-2025

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئیدریس ئاڵی و ئازاد شۆجاعی” هەردوو خەڵکی شاری سەردەشت و کەسێکی دیکە بە ناوی “ڕەسووڵ ئەحمەد ڕەسووڵ” خەڵکی شاری سلێمانی، بە شێوەی شاراوە و بە بێ دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئێعدام کران.