ئێعدامی شەش بەندکراو لە زیندانی ناوەندی کرمان
یەکشەممە ۲۴-۰۲-۱۴۰۲   |  14-05-2023
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری هێرانا، شەش بەندکراو کە پێشتر لە پێوەند لەگەڵ تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر، دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٣ی گوڵان، حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوی دوو کەس لەم بەندکراوانە “کامبیز داوەرپەنا و شمل ئادیش” خەڵکی دێهدەشت ڕاگەیەندراوە. شایانی باسە، ئەم شەش کەسە بە تۆمەتی هەڵگرتن و ڕاگرتنی مەوادی مۆخەدێر بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، ئێعدامی ئەم بەندکراوانە لە لایەن ڕاگەیەنەرەکانی ناوخۆی ئێران بڵاونەکراوەتەوە.