بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەزبە، حوکمی ئێعدمی شەش بەندکراو بە ناوەکانی “فەرهاد سەلیمی، عەلی شیروانی، عزەت حەیدەری، کازم سەعدیپوور، ڕەزا نامداری و حسێن حەیدەری”، لە زیندانی ناوەندیی شیراز جێبەجێ کراوە.
بە پێی سەرچاوەکان، هەریەک لە “عزەت حەیدەری” تەمەن ٣٥ ساڵ، لە پێنج ساڵ لەمەوبەرەوە، “عەلی شیروانی” تەمەن ٢٨ ساڵ، لە چوار ساڵ پێش و “فەرهاد سەلیمی” تەمەن ٢٧ ساڵ لە سێ ساڵ لەوە پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و لە پەروەندەی جیادا دەستبەسەرکراون و حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرابوو. هەروەها، “کازم سەعدی پوور، ڕەزا نامداری و حسێن حەیدەری” کە لە زیندانی پیربەنوو بۆ زیندانی عادل ئاوا گواسترابونەوە و پێشتر بە تاوانی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لەم زیندانە حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهاتووە. جێگای ئاماژەیە، کازم سەعدی پوور و ڕەزا نامداری سێ ساڵ لەمەوبەر لە دۆسیەیەکی هاوبەش و حسێن حەیدەری چوار ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوون.