
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “شەهرام چنانی” خەڵکی کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا. هاوکات حوکمی ئێعدامی چوار بەندکراوی دیکەش جێبەجێ کراوە کە ناسنامەیان بڵاونەکراوەتەوە و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
بەوتەی سەرچاوەی ئاگادار، شەهرام چنانی هەشت ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. لە لایەکی دیکەوە، بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ، حوکمی ئێعدامی “قەنبەر مەرگان” ٢٦ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی سۆست سەر بە شاری ئیسفەراین لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کراوە. ئەم بەندکراوە سێ ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.