ئێعدامی منداڵێک لە زیندانی ناوەندیی ئێرانشار
هەینی ۱۱-۰۷-۱۴۰۴   |  03-10-2025

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤، منداڵێکی تاوانبار بە ناوی “محەممەدڕەزا شیهەکی” لە زیندانی ناوەندیی ئێرانشار ئێعدام کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ٩ ساڵ لەمەوبەر کاتێک کە تەمەنی تەنیا ١٦ ساڵ بووە، لە تێکهەڵچوونێکدا بە تۆمەتی کوشتن دەستبەسەر و لە لایەن دادگای تاوانەکانی ئێرانشار بە ئێعدام مەحکووم کراوە. شایانی باسە، محەممەدڕەزا شیهەکی خەڵکی گۆندی “مەسجێدئەبولفەزل” لە بەخشی بزمان لە شارستانی ئێرانشار بووە.