ئێعدامی مۆجاهێد کورکور لە زیندانی شیبانی ئەهواز
چوارشەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۴   |  11-06-2025

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “مۆجاهێد کورکور” خەڵکی ئیزە سەر بە پارێزگای خوزستان و لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، بە دوای ٩٠٤ ڕۆژ دەستبەسەر بوون، لە زیندانی شیبانی ئەهواز بەکردەوە دەرهات.
جێگای ئاماژەیە، ناوبراو لە سەرەتای دەستبەسەر کرانی، بە توندترین شێوە ئەشکەنجە درابوو و هەروەها لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەش کرابوو. مۆجاهێد کورکور لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٢، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەهواز بە تۆمەتی “موحارەبە” و “ئەفساد و فی ئەرز” بە ئێعدام مەحکووم کرابوو و ئەم حوکمە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی بەفرنباری هەمان ساڵ، لە لایەن لقی ٣٩ی دادگای بەڵای وڵات پشتڕاست کرابوویەوە.