فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی نەهێنی ٩ بەندکراو لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
چوارشەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۴   |  11-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ۱۵ی گوڵانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “حەفیزە بەلووچ زێهی”، بەندکراوی تەمەن ۲۵ ساڵ و خەڵکی سەراوان سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و ۸ بەندکراوی دیکە کە ناسنامەیان تا ئێستا نادیارە لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کراوە.
هەواڵنێری میزان پاش ۳۵ ڕۆژ، ڕۆژی سێشەممە ۲۰ی جۆزەردانی ١٤٠٤ و هاوکات لەگەڵ ٧٢هەمین حەفتەی “کەمپەینی سێشەممەکانی نا بۆ ئێعدام” و بەبێ ئاماژە بە ناسنامەی ئەو بەندکراوانە، هەواڵی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامەکەیانی بڵاو کردووەتەوە. شایانی باسە، حوکمی ئێعدامی ئەو ۹ بەندکراوە لەحاڵێکدا جێبەجێ کراوە کە هەموویان لە مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون. ئەو بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتی “موحاربە لە ڕێگای خەباتی چەکدارانە و ڕاگرتنی چەکی جەنگی” حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو و ئەو حوکمە لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرابوویەوە.