ئێعدامی هاووڵاتییەکی ئەفغانستانی لە زیندانی عادڵ ئاوای شیراز
چوارشەممە ۰۷-۰۹-۱۴۰۳   |  27-11-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٣ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی “نیزامەدین نورەلحەق”، تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی یەک لە گوندەکانی مەزار شەریف و دانیشتووی شیراز، لە زیندانی عادڵئاوای ئەمشارە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە لە یەک ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ی زایینییەوە تا ئێستا، لانیکەم ٦٣ بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان لە بەندیخانەکانی ڕژیم ئێعدام کراون.