ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڵماس لە زیندانی ناوەندی ئەردەبیل
سێشەممە ۱۱-۰۲-۱۴۰۳   |  30-04-2024
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی گوڵان، سزای سێدارەی “فەرامەرز مۆرادی”، خەڵکی گوندی هەرکیان لە ناوچەی شپێران سەر بە شاری سەڵماس، لە زیندانیی ناوەندیی شاری ئەردەبیل جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی فەرامەرز مورادی، ئەم هاووڵاتییە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارە بە سەریدا سەپێنرابوو. جێگای ئاماژەیە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەو ڕاپۆرتە، لە میدیا حکومەتییەکان و بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە ناوەندی دادوەری ڕژیم بڵاو نەکراوەتەوە.