فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی هەشت بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم
دوشەممە ۱۹-۰۸-۱۴۰۴   |  10-11-2025

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی چوار بەندکراو بە ناوەکانی “مێهران حسێن‌پەنا، حەمید نادری، حەبیب نەمازی و بەیرانوەند” لە زیندانەکانی ئەراک، ئەندیمێشک، کەرەج و قۆم بەکردەوە دەرهاتووە.
شایانی باسە ئەم بەندکراوانە، بە تۆمەتەکانی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” و “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، بەئێعدام مەحکووم کرابوون.
لەلایەکی دیکەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی ئیحسان ئەمینی، خەڵکی ئەردەبیل، لە زیندانی ناوەندیی تەورێز جێبەجێ کراوە. ئەم بەندکراوە شەش ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو. هاوکات لە هەمان ڕۆژدا حوکمی ئێعدامی “وەلی کەرەم دەستار”، خەڵکی نەهاوەند، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانی ناوەندیی ئەوشارە جێبەجێ کراوە. هەر لەم پێوەندەدا، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو، لە نێویاندا بەندکراوێکی ژن بە ناوەکانی “زەهرا خان‌بابایی” و “یۆنس جیهاندیدە”، لە زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس جێبەجێ کراوە.