ئێعدامی ١٠ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی مەشهەد
چوارشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۴   |  09-04-2025

سەرلە بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۱۹ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی ١٠ بەندکراو لەوانە سێ ژن بە ناوەکانی “عەبدولحەکیم عەزیم گۆرگیج” خەڵکی ئاق قەڵای پارێزگای گوڵستان، “عەبدولڕەحمان گۆرگیج”، “تاج محەممەد خورمالی”، “مالک عەلی فەدایی نەسەب”، “فەرهاد شاکری”، “ئەحمەد سەنایی” و “محەممەدڕەزا دامیدە” کە بە تۆئمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانی ناوەندیی مەشهەد جێبەجی کرا.
حوکمی ئێعدامی ئەو بەندکراوانە لەحاڵێکدا جێبەجێ کراوە کە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون و بنەماڵەکانیان لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە سەبارەت بە لەسێدارەدرانی ڕۆڵەکانیان ئاگادار کراونەتەوە.