فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی ١٠ بەندکراو لە زیندانەکانی قزڵحیسار و میاندواو
پێنجشەممە ۲۲-۰۹-۱۴۰۳   |  12-12-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی چوار بەندکراو بە ناوەکانی “ئەحمەد جەهانخانی” خەڵکی کەرەج، “سیرووس ئەحمەدی” خەڵکی کرماشان، “مەیسەم کارگەر” خەڵکی ئیلام و “حەسەن یووسفی” خەڵکی تاران کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج، بەکردەوە دەرهاتووە.
هاوکات، سێ بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “ڕەحمان سەرلەک” خەڵکی ئەلیگودەرزی پارێزگای لوڕستان، “ناسر شاهووزەهی”خەڵکی زاهیدان و “ئیمان موقەدەم” خەڵکی شاری وەرامین لەگەڵ کەسێکی خەڵکی ئەفغانستان بە ناوی “عەبدوڵڵا تاجیک” کە پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” حوکمی ئێعدامیان بەسەر دا سەپێندرابوو، لەم زیندانە جێبەجێ کراوە. شایانی باسە، “مەسعوود جەلیلیان” خەڵکی کرماشان و “حەسەن مەنسووری” خەڵکی کۆهدەشت کە بۆ ژووری تاکەکەسیی گواسترابوونەوە، حوکمەکەیان جێبەجێ نەکراوە. لە لایەکی دیکەوە، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “سەجاد عەزیزی” و “ئیبراهیم وەلی زادە” کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو، حوکمەکەیان لە زیندانی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کراوە. ئەم دوو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی نەسیر کەندی شاری میاندواو بوون کە بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لە لایەن دادگای تاوانەکانی یەکی میاندواو، بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.