ئێعدامی ١١ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی کەرەج
یەکشەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۲   |  14-01-2024
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، سەرلە بەیانیی روژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، لانیکەم ١١ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی کەرەج ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پێنج کەس لەم بەندکراوانە بە ناوەکانی “ئەکبەر تاج، حوجەت میری، حامێد نەزەری، ئەحمەد لەتیفی و محەممەد عەلی” ناوبانگ نادیار، بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. جێگای ئاماژەیە، ناوی ئەو کەسانەی دیکە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە بڵاونەکراوەتەوە.