فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی ١٤ هاووڵاتیی لە ماوەی یەک حەفتەدا
هەینی ۲۶-۰۳-۱۴۰۲   |  16-06-2023

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ١٤ بەندکراو لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە ٨ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بووە.
بەپیی ئامارەکان لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا (لە ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەردانەوە هەتا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی جۆزەردان) لانیکەم ١٤ بەندکراو لە بەندیخانە جیاوازەکانی ئێران لەسێدارە دراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٨ کەس لەو بەندکراوانە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، هەروەها ٦ کەسیشیان بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کراون و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە. زۆربەی سزای لەسێدارەدراوان لە بەندیخانەکانی پارێزگای ئەلبورز جێبەجێ کراون کە ٣ کەس بووە، هەروەها لە بەندیخانەکانی تۆربەت جام، شیراز و هەمەدان هەر کامیان ٢ کەس و لە بەندیخانەکانی مەشهەد، گەچساران، ئەهواز، یاسووج و کرمان هەر کامیان ١ کەس لەسێدارە دراوە.