ئێعدامی ٢١ کەس لە لایەن دەسەڵاتیی دادوەری عێراق
پێنجشەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۳   |  26-09-2024
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی یۆرۆنیووز، دەسەڵاتی دادوەری عێراق لەیەک ڕۆژدا، حوکمی ئێعدامی ٢١ کەسی جێبەجێ کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سێ سەرچاوەی ئەمنییەتی، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەر بە هەواڵنێریی فەڕانسەیان ڕاگەیانددووە کە کاربەدەستانی دەوڵەتی عێراق، لانیکەم ٢١ کەس لەوانە ژنێکیان بە تاوانی “تێرۆر و ئەندامێتیی لە گرووپی ئیسلامی داعش” لە یەک ڕۆژدا ئێعدام کردووە.