ئێعدامی ٣ لاوی خۆپیشاندەری ئیسفەهانی لە زیندانی دەستگرد
هەینی ۲۹-۰۲-۱۴۰۲   |  19-05-2023
سەرلە بەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٩ی گوڵان، لەسەر بڕیاری دەزگای دادوەری ڕژیم، سێ کەس لە تاوانبارانی پەروەندەی “ماڵی ئیسفەهان”، لە زیندانی دەستگرد ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حوکمی ئێعدامی “مەجید کازمی، سەعید یەعقووبی و ساڵح میرهاشمی”، سەرەڕای کەموکۆڕی زۆر لە پەروەندەکەیان و هەروەها کاردانەوەی نێونەتەوەیی، سەرلە بەیانیی ڕۆژی هەینی بەکردەوە دەرهات. شایانی باسە، بنەماڵەی ناوبراوان، ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی دوایین چاو پێکەوتن لەگەڵ ڕۆڵەکانیان، لە لایەن بەرپرسانی زیندانی دەستگرد بانگ کرابوون.