فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی ٤٥ کەس لەماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوو لە زیندانەکانی ئێران
شەممە ۱۶-۰۲-۱۴۰۲   |  06-05-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٤٥ بەندکراو لە زیندانەکانی ئێران ئێعدام کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زۆربەی ئەم بەندکراوانە بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێرەوە” ئێعدام کراون. ئەم بەندکراوانە کە دوو کەسیان ژن بوون لە زیندانەکانی، ڕەجایی شاری کەرەج، ورمێ، دەستگردی ئیسفەهان، وەکیل ئابادی مەشهەد، ئەردەبیل، تۆربەتی جام لە یەزد، ڕەشت، بیرجەند، قەزوێن، نیشابوور، میناب، بەندەر عەباس، زاهێدان، خۆرەم ئاباد و ئێرانشار، حوکمەکەیان بە کردەوە دەرهاتووە.