ئێعدامی ٥٨ بەندکراو تەنیا لە مانگی مارسدا
دوشەممە ۱۱-۰۱-۱۴۰۴   |  31-03-2025

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٥دا، لانیکەم حوکمی ئێعدامی ۵٨ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمدا جێبەجێ کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانیکەم حوکمی ئێعدامی ۴ ژن لە زیندانەکانی مەشهەد، ئیسفەهان و ورمێ (۲ حاڵەت) جێبەجێ کراوە کە یەک کەس بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و سێ کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو.