فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی ٧ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم
هەینی ۲۵-۰۷-۱۴۰۴   |  17-10-2025

سەرلە بەیانیی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو کە ناوی یەکێکیان “جابر نادری” ڕاگەیەندراوە، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە زیندانی ناوەندیی کرمان بەکردەوە دەرهاتووە.
هەروەها سەرلە بەیانیی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو کە ناسناوی یەکێکیان “کەریم ئەسلانی” ڕاگەیەندراوە، بە تۆمەتی  “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە زیندانی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کراوە.
هەر لەم پێوەندەدا، سەرلە بەیانیی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “شەهرام چنانی” و “بیژەن قەهاری” کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەر کرابوون، حوکمەکەیان لە زیندانی ناوەندیی کرماشان بەکردەوە دەرهات.