فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی ٨٠٠ بەندکراو لەماوەی کمتر لە ٨ مانگ لە زیندانەکانی ڕژیم
سێشەممە ۲۸-۰۵-۱۴۰۴   |  19-08-2025

بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینەوە تا ئێستا، کۆماری ئیسلامی ٨٠٠ کەسی ئێعدام کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، لانیکەم ٣٠ زیندانی سیاسی و مەزهەبی لەسێدارە دراون. هەر لەو ماوەیەدا لانیکەم ٢٢ ژن و منداڵێک  لە زیندانەکانی ئێران ئێعدام کراون.شایانی باسە، لە کۆی ئەو ٨٠٠ بەندکراوە کە لە سێدارە دراون، ١١٦ کەسیان کورد بوون، ١٠٧ کەسیان لوڕ بوون، ٩٢ کەسیان بەلووچ و ٨٢ کەسیان تورک بوون. هەروەها و بەپێی ئامارەکان، لانیکەم ٤٦ هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان لەو ماوەیەدا لە بەندیخانەکانی ڕژیم لەسێدارە دراون.