فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی ٨٧ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم
شەممە ۱۳-۱۱-۱۴۰۳   |  01-02-2025

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی مانگی بەفرانباردا، دا لانیکەم حوکمی ئێعدامی ٨٧ بەندکراو لە زیندانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٧ بەندکراوی کورد، ١٠ بەندکراوی لوڕ و ٤ بەندکراوی بەلووچ لە زیندانەکانی ڕژیم جێبەجێ کراوە. هەروەها لانیکەم ٨ بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لەسێدارە دراون. ئەمە لەحاڵێکدایە کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامی ژنان و منداڵانی ژێر ١٨ ساڵ تۆمار نەکراوە. هەروەها حوکمی ئێعدامی ٦ بەندکراو بەشێوەی نهێنی و بێ ئاگاداریی بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا جێبەجێ کراوە.