ئێعدامی پێنج بەندکراو لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
پێنجشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۴   |  24-04-2025

بەپێی زانیارییەکان، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی لانیکەم پێنج بەندکراو لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەم پێنج بەندکراوە بریتین لە “ئەمانوڵڵا براهوی” تەمەن ٥٦ ساڵ و خەڵکی زاهیدان، “مەحمود عەلی ناسری”، “ئەکبەر موسەوی” خەڵکی نوراوا، “سەلاحەدین عەمودی”، خەڵکی ئەردەبێڵ و “عەبدوڵڵا پشتوی” خەڵکی ئەفغانستان. شایانی باسە ئەمانوڵڵا براهویی، مەحمود عەلی ناسری، ئەکبەر موسەوی و سەڵاحەدین عەمودی پشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە لە دۆسیەی جیاجیادا، بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. هەروەها عەبدوڵڵا پشتوی بە تۆمەتی “دزی” حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێنرابوو.