فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی پێنج بەندکراو لە زیندانەکانی ئیسفەهان و لاکان
یەکشەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۲   |  21-01-2024

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، حوکمی ئێعدامی پێنج بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، سەرلە بەیانیی ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانبار، لە زیندانەکانی ئیسفەهان و لاکان بەکردەوە درهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە سێ بەندکراو لە زیندانی “دەستگرد”ی ئیسفەهان بە ناوەکانی “نووری زەمانی” ٣٢ ساڵ تەمەن و خەڵکی لاهیجان، “فەتحوڵڵا جورکەش” ٣٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی ئیسفەهان و “حسێن عەلی کوتاهی”، ئێعدام کران. هاوکات، دوو بەندکراوی دیکە بە هەمان تۆمەت لە زیندانی “لاکان”ی ڕەشت ئێعدام کران. ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباریش، دوو بەندکراوی دیکە لە زیندانی لاکان ئێعدام کرابوون.