فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی پێنج بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم لە مەهاباد، هەمەدان و ڕوودبار
پێنجشەممە ۲۹-۰۹-۱۴۰۳   |  19-12-2024

سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەز،حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “محەممەد شەمس” تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی ئەسەداوا، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “عەلی ئەکبەر قەریب ساردوی” خەڵکی ڕوودبار، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کراوە. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ڕوودبار، بە ناوی “حامێد بەسیرەت” بەهەمان تۆئمەت، لە زیندانیی ناوەندیی ڕوودبار ئێعدام کراوە. هەر وەها سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “جەماڵ نەبوورە” و “ڕەحیم بەرین هەر” هەر دوو خەڵکی شاری مەهاباد، لە دوو پەروەندەی جیاجیا لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە بەکردەوە دەرهات.