سەرلە بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 13ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “مستەفا شاکری” تەمەن 50 ساڵ و خەڵکی بووشێهر، “خەسرەو خۆدادادی” تەمەن 43 ساڵ و خەڵکی ساری، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە زیندانی ناوەندیی زەنجان بەکردەوە دەرهات.
هەر لەم پێوەندەدا، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 12ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکرا بە ناوەکانی “بێهرووز مێهرانی” تەمەن 36 ساڵ و خەڵکی گورگان بە هەمان تۆئمەت و “عەلی مۆرادی” خەڵکی ئەهواز بە تۆئمەتی “کوشتنی بەئەنقەست”، لە زیندانەکانی گورگان و سپیداری ئەهواز بەکردەوە دەرهات. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە 9ی بەفرانبار، “کەریم بەهمەنی” تەمەن 37 ساڵ و خەڵکی تەورێز، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان”، لە زیندانی ناوەندیی تەورێز ئێعدام کراوە.