فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی پێنج بەندکراو لە زیندانەکانی قزڵحیسار و گوناباد
چوارشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۴   |  09-04-2025

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لانیکەم پێنج بەندکراو کە پێشتر لە چەند پەروەندەی جیاجیادا بە تۆئمەتی “کوشتن” و “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لە زیندانەکانی قزڵحیسار و گوناباد حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسناوی چوار کەسیان بە ناوەکانی “بەهرام هێداوەندخانی” خەڵکی وەرامین، “سالار ئەمیر جەلالی” خەڵکی تاران، “ئەبولفەزل کەریمی” خەڵکی کەرەج و “ئیسماعیل دێهمەردە” خەڵکی سیستان و بەلوچستان ڕاگەیەندراوە.